جارێكی دیكه هۆیها له مێسی كرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
جارێكی دیكه هۆیها و فیكه‌ی ناڕه‌زایی له لایه‌ن هانده‌رانی پاریس سانجێرمان دژی لیۆنێل مێسی لێدرا.
هانده‌رانی یانه‌ی پاریس سانجێرمان شه‌وی رابردوو دوای دۆڕانی یانه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر لیۆن، فیكه‌ی ناڕه‌زایی و هۆیهایان بۆ مێسی كردووه، به‌ڵام مێسی گوێی پێنه‌دا و پێكه‌نینی پێده‌هات.
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ مێسی لێده‌درێت له‌م وه‌رزه‌دا، دوای دۆڕانی تیپه‌كه له چامپیۆنزلیگ و كرانه ده‌ره‌وه‌ی، به هه‌مان شێوه فیكه‌یان بۆ مێسی لێدا.
پاریس ئه‌م وه‌رزه هه‌شته‌م جاره بدۆڕێت و له چامپیۆنزلیگیش ده‌ركراوه.