فەرمانگەی رێگاوبان لە پێنجوێن دەکرێتەوە

964+

محەمەد عومەر – هەڵەبجە

بە بڕیاری وەزیری ئاوەدانکردنەوەى هه‌رێم، فەرمانگەی رێگاوبان لە قەزای پێنجوێن دەکرێتەوە، قایمقامیش ده‌ڵێت “كاتى كردنه‌وه‌ى دیاری نه‌كراوه‌”.

به‌پێی زانیارییه‌كانى 964، له‌ خۆپیشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ى مانگی شوباتى رابردووى ئه‌مساڵ كه‌ له‌ قه‌زاى پێنجوێن روویدا، كۆمه‌ڵێك داواكاری خرانه‌ به‌رده‌م حكومه‌ت، یه‌كێك له‌و داواكارییانه‌ کردنەوەی فەرمانگەی رێگاوبان بوو.

زانا ره‌حمان قایمقامی پێنجوێن بە 964ـى راگەیاند، کردنەوەی فەرمانگەی رێگەوبان بۆ پێنجوێن یەکێکە لە گرنگترین پێداویستی بۆ شارەکە، چونكه‌ ده‌ڵێت “پێنجوێن ناوچەیەکی شاخاوی و باراناویە، ساڵانە لە وەرزی سەرمادا بەهۆی بەفر و بارانەوە زۆرجار ئاستەنگی هاتووچۆ دروستبووه‌ و رێگاکان پێویستیان بە چاكکردنەوە دەبێت”.

قایمقامى پێنجوین‌، گله‌یی له‌ رێگاوبانى سلێمانى ده‌كات، كه‌ دەبوایه‌ كاریان بۆ نۆژەنکردنەوەى چاككردنى رێگاوبانه‌كان بكردایه‌.

وتیشی “تا ئێستا کات و ساتی کردنەوەی فەرمانگەکە دیاری نەکراوە، ئەوەی هەیە تەنها بڕیارەکەیە، ئومێدەوارین بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی بینا و تەواوکردنی رێکارە یاساییەکانی بکرێت”.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن

+964صورة من منصة (شبكة):