دواى 12 رۆژ ته‌رمى سۆنیا دۆزرایه‌وه
964+
سه‌عید محه‌مه‌د – خه‌بات
دواى 12 رۆژ له خنكانى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ته‌رمى سۆنیاى ته‌مه‌ن هه‌شت ساڵان، له ئاوى زێى گه‌وره دۆزرایه‌وه.
سونیا ئه‌مجه‌د عاره‌ب، له‌گه‌ڵ باوك و خوشكێكی بچوكى له سنوورى گوندى وه‌رده‌ك نزیك ئاوى زێی گه‌وره سه‌رقاڵى شینایی ده‌بن، له‌ناكاو ده‌كه‌وێته ناو ئاو و ده‌خنكێت.
پێشتر تیمی غه‌واس وتبوویان به‌هۆى زۆربوونى ئاوى زێی گه‌وره ته‌رمى ئه‌و كچه‌یان لێ ون بووه و نازانن كه‌وتووەته كوێ.
زانا بەکر، سەرۆکی تیمی غەواسی تەقتەق، بە 964ی وت، تیمه‌كه‌یان ماوه‌ى پێنج رۆژه به دواى ته‌رمى ئه‌و كچه‌دا ده‌گه‌ڕێت، وتیشی “ئه‌مڕۆ کاتژمێر 10:50 پێش نیوەڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ته‌رمه‌كه‌ى له رۆخێكی ئاوى ئه‌و زێیه ده‌ركه‌وتبوو، له لایه‌ن تیمی غەواسی پاراستنی یەکی سلێمانی تەرمەکەی دەرهێنرا و رادەستی کەسوکاری کرایەوە.
لای خۆیەوە، سەمیر قاسم، کەسوکاری سۆنیا، بە 964ی وت “تەرمەکەی لە نزیک گوندی ئەبزەخ دۆزرایەوە، کە دەکەوێتە خوار گوندی وەردەک”.
سونیا ئەمجەد، تەمەنی هەشت ساڵان بوو خەڵکی گوندی وەردەک بوو، کە دەکەوێتە سنوری دەشتی نەینەوا، رێکەوتی 23.3.2023 لەگەڵ باوکی دەچێت بۆ شینایی دواتر دەکەوێتە ناو زێی گەورە و دەخنکێت، دوای نزیکەی 12 رۆژ تەمەکەی دۆزرایەوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن