وەرزی گەرادانانیانە
سن جوتیارانی بنگردی هەراسان کردووە
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
جوتیارانی چەند گوندێکی ناحیەی بنگردی سەر بە قەزای دوکان بەدەست مێرووی “سن”ـەوە هەراسانن و کشتوکاڵی دوکانیش دەڵێت: دەرمانیان پێدەدەین.
ئێستا وەرزی هاتنەخوارەوەی سنە لە شاخەکانەوە بۆ ناو گەنم و جۆ بۆ گەرادانان، ئەگەر کەشوهەوا لەبار بێت ئەوا لە دوو هەفتەدا زۆر بڵاودەبنەوە.
مێرووی سنە لە بەرهەمی گەنم و جۆی جوتیارانی هەریەکە لە گوندەکانی بانووی مەرگە، گوندی واتە، گوندی سێناجیان و گوندی سەرسیانی بڵاوبووەتەوە.
ناسکە عومەر فەتاح، جێگری بەڕێوەبەری کشتوکاڵی دوکان بە تۆڕی 964ـی وت “ئێمە بە مەیدانی چووینەتە لای جوتیاران و گەنمەکانیان و لە نزیکەوە چاودێریمان کردووە و ئافاتی سن رووی تێکردوون”.
دەشڵێت؛ ئاگادارمان کردوونەوە دەرمانیان پێدەدرێت و بەر لە گەرادانیان بە زەوییەکانیان بکەن تا کەمببنەوە.
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم دەرمانی قڕکەر بە نرخی نیوە دەدات بە جوتیاران.