تەلەفریک دەبردرێتە چیای سەفین
964+
فەرمان سادق
بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیک تەلەفریک ببدرێتە چیای سەفین، گەشتیاران دەتوانن لە شەقڵاوەوە بە تەلەفریکەکە بچنە سەر چیای سەفین.
ئەمڕۆ یەکشەممە 2023.4.2، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر رایگەیاند، لە پێناو پەرەپێدانی کەرتی گەشتیاری و چۆنیەتی هەمەچەشنکردنی جۆرەکانی گەشتوگوزار و بەهێزکردنی ژێرخانی گەشتوگوزار و راکێشانی گەشتیارى زیاتر بۆ سنوورى قەزای شەقڵاوە و سەردانیکردنى گەشتیاران لە رێگای تەلەفریکەوە بۆ سەر چیای سەفین، لە لایەن کۆمپانیاى سیپان پرۆژەى تەلەفریکى چیایى سەفین جێبەجێ بکرێت.
جێگەى باسە، چیای سەفین ناوچەیەکی لەبارە و سەرچاوەیەکى سروشتى جوانى هەیە بۆ راکێشان و زیادکردنى ژمارەى گەشتیاران، پرۆژەى تەلەفریکیش لەم ناوچەیەدا هەنگاوێکی کردەیی گەورەیە بۆ پێشخستن و پەرەپێدان کەرتی گەشتوگوزار لە سنووری پارێزگای هەولێر.