تا 18 رۆژى تر له دهۆك به‌رده‌وام ده‌بێت
په‌یمانگاى چاره‌سه‌رى ده‌روونى داواكارى خوێندكاران وه‌رده‌گرێت
964+
هیڤی دێوالی – دهۆک
په‌یمانگاى چاره‌سه‌رى ده‌روونى له زانكۆى دهۆك، ده‌رگاى پێشكه‌شكردنى بۆ پسپۆرییه‌كانى چاره‌سه‌رى ده‌روونى بۆ خاوه‌ن پله ماسته‌ره‌كان كرده‌وه و ماوه‌ى پێشكه‌شكردنیش 18 رۆژ كراوه ده‌بێت.
ئیبراهیم خەلیل، بەرێوەبەری کارگێڕی له پەیمانگا چارەسەری دەروونی و چارەسەری تراومایی به 964ـی وت “له‌مڕۆ تاكو 20ـى ئه‌م مانگه ده‌رگاى پێشكه‌ش كردن بۆ خوێندكاران كراوه ده‌بێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ماوه‌ى دوو ساڵ بوو ده‌رگاى پێشكه‌شكردنى ئه‌و پسپۆرییه‌یان نه‌كردبووه‌وه به‌ڵام وتى “له‌رێگه‌ى هاوكارییه‌كانى وڵاـى ئه‌ڵمانیا كه بودجه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان كردووین، ئه‌م په‌یمانگایه ده‌كه‌ینه‌وه”.
964 ده‌زانێت، خوێندكارانى ئه‌و پسپۆرییه پێشبڕكێ له‌سه‌ر 25 كورسی ده‌كه‌ن له‌م په‌یمانگایه، شێوازى وه‌رگرتنیشیان به سستمی پاڕاڵێل و به‌پێی رێنماییه‌كانى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ده‌بێت. به‌شه‌كانى په‌یمانگاش بریتی ده‌بن اه ده‌روونى، كلینیك، سایكۆلۆژی، پزیشكى، سوسیال وۆڕك، مه‌رجى ئه‌وه‌ش هه‌یه كه نابێت خوێندكار نمره‌كه‌ى 60% كه‌متر بێت.
پەیمانگاى چارەسەری دەروونی و تراومایی له ساڵى 2017 له‌زانكۆى دهۆك كراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مین وه‌رگرتنى له‌و ساڵه‌دا 30 خوێندكار و له‌ساڵى 2018 ش 24 خوێندكار و ساڵى 2020 یش 20 خوێندكار بووه.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن