عێراق و چیلی رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه‌

964+

ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیاره‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یارییه‌كی دۆستانه‌ و ئاماده‌كاری به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی چیلی ئه‌نجام بدات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، به‌ میدیا عێراقییه‌كانی راگه‌یاندووه‌، هه‌ڵبژارده‌ی عێراق كه‌مپێكی مه‌شقی له‌ مانگی حوزه‌یرانی داهاتوو له‌ مه‌دریدی پایته‌ختی ئیسپانیا ئه‌نجام ده‌دات و له‌وێش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی چیلی یارییه‌ك ئه‌نجام ده‌دات.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هه‌ڵبژارده‌ی چیلی ره‌زامه‌ندیی ده‌ربڕیوه‌ بۆ یاریكردن له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق، هه‌روه‌ها عێراق چه‌ند یارییه‌كی دیكه‌ش له‌ ئیسپانیا ده‌كات، كه‌ هێشتا ورده‌كارییه‌كانی رانه‌گه‌یاندراوه‌.

عێراق پێشتر یه‌ك یاری له‌گه‌ڵ چیلی كردووه‌، ئه‌ویش له‌ 2013 بوو، كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌شی 6-0 بوو بۆ چیلی.