دۆلار بۆ نزمترین ئاستی مانگ و نیوی رابردوو دابەزی

964+

ماوەی نزیکەی سێ رۆژە لە هەرێمی کوردستان، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار روو لە دابەزینە و هەر 100 دۆلارێک نزیکەی سێ هەزار دیناری لێبووەتەوە، لە ماوەی مانگ و نیوی رابردووشدا بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە بۆرسەکانی کوردستان بەهای دۆلار بۆ نزمترین ئاستی مانگ و نیوی رابردوو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر بە 149 هەزار و 750 دینارە.

رۆژی پێنجشەممە  30.3.2023 بەهای 100 دۆلار گەیشتبووە سەروو 152 هەزار دینار. لە  19.2.2023 بەهای دۆلار گەیشت 149 هەزار دینار.

جیاوازی نرخی 100 دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌راورد به‌ بانكی ناوه‌ندی زیاتر له‌ 18 هه‌زار دیناره‌.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ بانكی ناوه‌ندی فرۆشتنی دۆلاری له‌ 146 دیناره‌وه‌ بۆ 132 دابه‌زاند و كۆمه‌ڵێك رێوشوێنی راگه‌یاند.