هێلیکۆپتەرەکەی هەولێر سۆشیال میدیای تەنیوە

لە کوردستان بەفر زستانی هێنایەوە و لە عێراقیش خۆڵبارینە

964+

فەرمان سادق

لە یەککاتدا لە کوردستان بەفر زۆپا هەڵگیراوەکانی هێناوەیەوە مەجلیسی ماڵەکان و لە بەغدا و باشووری عێراقیش خۆڵبارین 515 کەسی ناچار بە نەخۆشخانەکان کرد.

خۆڵبارینەکەی بەغدا و باشوور، حکومەتی هەرێمی ناچار بە بڵاوکردنەوەی حەوت رێنمایی کرد.

لە سبەینێوە، خاوەنی زەوییە سندوقییەکانی هەولێر بۆیان هەیە زەوییە زیادەڕۆکانیان بەناو بکەن.

هاوکات عەرەبانچی و دەستگێڕ و کاسبکارانی بەردەم باغی گشتی سلێمانیش لەلایەن شارەوانییەوە ئاگادار کراونەتەوە کە چیتر بۆیان نییە لە بەردەم باغەکە بوەستن.

حکومەتی عێراق پەینی کیمیایی بۆ جوتیارانی کڕیوە و پشکی هەرێمی کورستانیشی لێ نادات، وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمیش دەڵێت: هێشتا ئێمە نەمانکڕیوە.