شارەوانی سلێمانی بۆ کاسبکارەکانی بەردەم باخی گشتی: چۆڵی بکەن
964+
ئاودێر عومەر- سلێمانی
شارەوانی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم کاسباکارن و دەستگێڕەکانی بەردەم باغی گشتی سلێمانی ئاگادار دەکاتەوە کە بەردەم سیاجی باغەکە چۆڵ بکەن.
کاسبکارێک قسەی بۆ 964 دەکات و دەڵێت: بەردەم باغەکە فرۆشراوە و کەسێک کڕیویەتی و بەنیازە سێ کۆشک لێرە دابنێت، بەو هۆیەوە رێگە نادەن چیتر ئێمە لێرە کاسبی بکەین و نانبڕاومان دەکەن.