یانه‌ی دهۆك پاره وه‌ربگرێت له بڕیاری كشانه‌وه په‌شیمان ده‌بێته‌وه
میدیازان – ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا – هه‌ولێر
زه‌ید كۆچه‌ر – دهۆك
یانه‌ی دهۆك به‌هۆی بێ پاره‌ییه‌وه له خولی نایابی كوردستان کشاوەتەوە، بەڵام ئەگەر زوو ئەو کێشەیەی چارەسەر بکەن ئەوە سێ و دوویەک لەو بڕیارە دەکات و پاشگەز دەبێتەوە.
دوێنێ یەکشەممە دوای ئەوەی یانەی دهۆک لەیاریگای خۆی بەیانەی سەدسادق دۆڕا بەیەک گۆڵ، یەکسەر یانەکە بڕیاری کشانەوەیدا لەخولی کوردستان، چونكه كێشه‌ی داراییان هه‌یه و 53 رۆژه تیپی “خولی كوردستان”ـی یانه‌كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
میلله‌ت جه‌مال وته‌بێژ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێریی یانه‌ی دهۆك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌م، به میدیازانی راگه‌یاند: ناچاربووین ئه‌م بڕیاره بده‌ین، چونكه باری دارایی یانه‌كه‌مان زۆر خراپه، 53 رۆژه یاریزانان و ستافی مه‌شقی یانه‌كه‌مان “تیپی خولی كوردستان” مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، كه ئه‌م مووچه‌یه سه‌رچاوه‌ی ژیانی یاریزانان و راهێنه‌رانی تیپه‌كه‌یه”.
وتیشی: “دوای بڕیاره‌كه پارێزگاری دهۆك هاتووه‌ته‌سه‌ر هێڵ و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه قسه‌ی كردووه، به‌ڵێنی داوه كێشه داراییه‌كانی یانه‌كه‌مان چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر له ماوه‌یه‌كی كورتدا كێشه داراییه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، له بڕیاری كشانه‌وه له خولی كوردستان په‌شیمان ده‌بینه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ناچار ده‌بین له خولی نایابی عێراقیش بكشێینه‌وه”.
یانه‌ی دهۆك دوو تیپی تۆپی پێی بۆ خوله‌كانی كوردستان و عێراق هه‌یه، له‌م وه‌رزه‌شدا له خولی كوردستان له كۆی پێنج یاری، سێ بردنه‌وه و دوو دۆڕانی هه‌یه.
له خولی نایابی عێراقیشدا تیپه‌كه به ئاستێكی به‌رز ده‌ركه‌وتووه و له كۆی پێنج یاری كه ئه‌نجامی داوه، دوو بردنه‌وه و سێ یه‌كسانبوونی هه‌یه و هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه.
“ئه‌م وه‌رزه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی به یانه‌كه نه‌داوه”
میلله‌ت جه‌مال ده‌ڵێت: ئه‌م وه‌رزه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بڕه‌پاره‌یه‌كی به یانه‌كه‌مان نه‌داوه، ئێمه داهاتێكی كه‌ممان هه‌یه، كه به‌شمان ناكات، ئه‌ویش له رێگه‌ی سه‌نته‌رێكی بچووكی ته‌ندروستی، كافیتریا و بهنزیخانهیهكهوه دابین ده‌بن، كه موڵكی یانه‌كه‌ن، به‌ڵام ئێمه مانگانه نزیكه‌ی 200 ملیۆن ته‌نیا مووچه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران ده‌ده‌ین”.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی یانه‌ی دهۆك ئاشكرای كرد، حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 260 ملیۆن دینار، قه‌رزی یانه‌كه‌ی داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و قه‌رزه هی حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه و له ئه‌ستۆی كارگێڕیی پێشووتری یانه‌كه بووه.
یانه‌ی دهۆك له ساڵی 1970 دامه‌زراوه، یه‌ك جار له 2009-2010 بووه پاڵه‌وانی خولی عێراق، هه‌روه‌ها یه‌ك جار له 2006-2007 بووه پاڵه‌وانی خولی كوردستان، هه‌روه‌ها دوو جار بووه‌ته پاڵه‌وانی خولی پله یه‌كی كوردستان له وه‌رزه‌كانی 2011-2012 و 2017-2018.