فۆتۆ: راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی
له سلێمانی زیاتر لە تۆنێک خورما لەناودەبرێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
لەسەر زانیاری ئاسایشی ئابووری، لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر یەک تۆن و (122) كیلۆ خورمادا گرت، كه خراپ ببوو.
قایمقامیەتی سلێمانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بڵاوی كرده‌وه، راپۆرتی لیژنەی عەلوەی قائیمقامیەت ئاشکرای کردووە، لەسەر زانیاری ئاسایشی ئابووری و بە گومانی خراپی و نەشیاوی بۆ خواردن، لیژنەکە لە عەلوە دەستی بەسەر یەک تۆن و (122) کیلۆگرام خورمای هاوردەکراودا گرتووە.
روونیشیان کردووەتەوە، نمونەی خورما دەستبەسەرداگیراوەکە رەوانەی تاقیگەی عەلوەی سلێمانی کراوە و وەڵامەکەی بە “شیاوی خواردن نییە” دراوەتەوە، بۆیە بە فەرمانی قایمقامی سلێمانی تەواوی خورما هاوردە کراوەکە لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
قایمقامیه‌تی سلێمانی ژماره ته‌له‌فۆنێكی بۆ گەیاندنی سکاڵا و زانیارییه‌كان بە قایمقامیەتییه‌كه و لیژنە هاوبەشەکان بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه هاوڵاتیان ده‌توانن په‌یوه‌ندیی بكه‌ن، ئه‌مه‌ش ژماره‌كه‌یه (07708677777).