پاسە تەختەکەی بەسرە

بەسرە – میدیازان

پاسێکی ناوازە لەبەسرە دەبێتە ئایکۆنی یەکێک لەرّداوە گەورەکانی ئەمساڵ کە لەو شارە بەڕێوە دەچێت.

عیسام جەعفەر عەزاب، کە دەرهێنەرێکی سینەمایی خەڵکی بەسرەیە، لە چوارچێوەی هەڵمەتێکی میدیایی بۆ 25 ەمین پاڵەوانێتی جامی کەنداو دەستپێشخەرییەکی بەناوی “پاسی کەنداو” دەستپێکرد، کە لە 24ی کانوونی دووەمی 2022 لە پارێزگای بەسرە بەڕێوەدەچێت.

عیسام جەعفەر بە میدیازان-ی ڕاگەیاند “بیرۆکەی پاسەکە هی خۆی بووە و لە داهاتی خۆشی کارەکەی جێبەجێکردووە، ئەمە وەکو بانگەشەیەکە بۆ شاری بەسرە و هەروەها بانگەشەیە بۆ پاڵەوانێتی کەنداوی 25. پاسە تەختەکە بەیەکێک لە میرات و نەریتە کلتورییەکانی شارەکە دادەنرێت و بە ئاڵای وولاتانی کەنداو ڕازێنراوەتەوە دروشمی (کەنداوەکەمان یەکە) هەڵدەگرێت”.

ئەوەی ئەم پاسە جیادەکاتەوە ئەوەیە کە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردوودا دروستکراوە و کورسییەکانی لەلایەن ئافرەتە جووتیارەکانی شاری سەماوەی عێراقەوە چنراوە و چەند ووشەیەکی بەخێرهاتنی لەسەر نەخشێنراوە وەکو (کەنداوەکەمان یەکە)، (کەنداوی 25ەمین بەسراویە)، (بەخێربێن). هەرچی پێشەوەی پاسەکەشە بە کارێکی پەیکەرتاشی بەناوبانگی عێراقی (ئەحەمد ئەلبەحرانی) کە گوزارشت لە جامی پاڵەوانێتی کەنداو دەکات بەرجەستەکراوە.

ئەم پاسە لەلایەن جاسم ئەلئەسمەری شۆفێرەوە لێدەخوڕدرێت … کە تەنها شۆفێری پاسەکە نییە … بەڵکو دوا بەرهەمهێنەر و دروستکەری ئەم جۆرە لە (پاسە تەختانەیە)، پیشەیەکە کەلە باوکیەوە بۆی ماوەتەوە کە کارامەترین بەرهەمهێن و دروستکەری ئەم پاسە تەختانە بووە.

بڕیارە پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتییەکە پاسەکە لە گەشتێکدا چەند شارێکی عێراق بگەڕێت و دواتر بەرەو سەرجەم وڵاتانی کەنداوی عەرەبی بەڕێبکەوێت.