خۆڵبارینەکەی کەرکوک 14 کەسی ناردە نەخۆشخانە

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی خۆڵبارینەکەوە، لە کەرکوک 14 کەس تەنگەنەفەسی تەنگی پێ هەڵچنین و رەوانەی نەخۆشخانە کران، تەندروستی شارەکە وا دەڵێت.

لەناو ئەو کەسانەدا هەن کە نەخۆشی درێژخایەن یان رەبۆیان هەبێت.

سامان یابە بەرپرسی راگەیاندنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک بە 964ی وت، وادیارە تاوەکو ئێستا 14 کەس رەوانەی نەخۆشخانە کرابن بەو هۆکارە، ئەگەرچی هێشتا ئاماری نەخۆشخانەی منداڵان و ئازادی بەدەستیان نەگەیشتووە.

لەو دوو نەخۆشخانەیەش ژمارەیەک هاوڵاتی بەهۆی تەنگەنەفەسییەوە داخڵکراون، بە وتەی ئەو.

ئەو بەرپرسەی تەندروستی باسی لەوەش کرد، لەناو شارەکەدا بڵاوە بە ئۆتۆمبێلی ئەمبوڵانس کراوە بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو.

رۆژی هەینی، 31.3.2023، شەپۆلێکی خۆڵبارین بەشێک لە عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتەوە، کە بەگوێرەی پێشبینییەکان کورتخایەن دەبێت.