کونێکی رەشی دیکە لە گەردون دۆزرایەوە
964+
فەهمی نەبی
تیمێکی بەشی فیزیای زانکۆی Durhamی بەریتانی توانیان کونێکی رەش لەگەردون بدۆزنەوە، ئەو تیمە دەڵێن بۆ یەکەمجارە ئەو کونە رەشە دەدۆزرێتەوە، بەجۆرێک دووریەکەی 2.7 ملیار ساڵی روناکییە.
هەوڵەکانی گەڕانی ئەو تیمە بە سەرپەرشتی د.جەیمس نایتینگەیل بوو، سەرجەم ئەو کارانەی ئەنجامدراون بە تەکنیکی هاوێنەی کێشکردن – Gravitational lens تۆمارکراون.
زانیاریەکان لە بارەی کونە رەشە دۆزراوەکە لە ماڵپەڕی زانکۆی Durham بڵاوکراونەتەوە، ئەو توێژینەوەیە لەلایەن دەزگای بۆشایی ئاسمانی بەریتانی دانیپێدانراوە.
بەگوێرەی زانیاریەکانی ئەو ماڵپەڕە، ئەو کونە رەشەی کە دۆزراوەتەوە 30 ملیار هێندەی بارستەی کۆمەڵەی خۆرە، ئەو تیمەی کاریان لەسەر کردووە دەڵێن، هەمان ئەو تەکنیکەی تەلسکۆبی هابڵە کە پێشتر بەدەستخراوە.
ماڵپەڕی زانکۆی دورهام دەڵێت، چیرۆکی ئەو دۆزینەوەیە لە ساڵی 2004 دەستپێدەکات، ئەو کاتەی تیمێکی زانکۆکە خەریکی سەرنجدان بوون لەو وێنانەی تەلسکۆبی هابڵ دەیناردەوە، تێبینی هەبوونی کونێکی رەشیان کردوە دوای 19 ساڵ بە یارمەتی کۆمپیوتەری پێشکەوتووی DiRAC COSMA8 ئەم دۆزینەوەیە ئەنجامدراوە.
کونی رەش -Black hole بۆشاییەکە لە گەردون کە لەشێوەی کونی رەش دەردەکەوێت، هێزی کێشکردنیان زۆر بەهێزە بەجۆرێک هەر تەنێک ئەگەر بارستایەکەی لەخۆشی گەورەتر بێت کێشی دەکات بۆخۆی.
بۆیەکەمجار لە سەدەی هەژدەییەم تێبینی هەبوونی ئەو کونە رەشانەی گەردوون کراون، زانای بیرکاری و گەردونناسی ئەڵمانی کارل شوارتس شیلیت بەسودوەرگرتن لە تیۆری رێژەیی ئەنیشتیاین هەبوونی ئەو کونەرەشانەی سەلماند و لەساڵی 1967 جۆن ویلێر ئەو تەنانەی ناونا کونی رەش.
لەم لینکەوە دەتوانیت زانیاری زۆرتر بەدەستبخەیت.