بەهۆی قەیرانی داراییەوە
سلێمانی لە خولی عێراق کشایەوە
+964
یادگار محەمەد -سلێمانی
، تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی سلێمانی بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە خولی عێراق کشایەوە
دەستەی کارگێری یانەکەوە بریاری پاشەکشەکە دراوە
. ئەیاد شەمسوڵای راهێنەری یانەکە بە 964 رایگەیاند:”هەرچەندە لە سەرەتایی وەرزەوە تیپەکەمان بۆ هەردوو خولەکانی کوردستان و عێراق ئامادەکرد ، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەی پێویست و قەیرانی داراییەوە یانەی سلێمانی لە رکابەرییەکانی گەیشتن بەخولی یانە پلە یەکەکانی عێراق کشایەوە .
رۆژی شەممەی داهاتوو سەرپەرشتیاری تیپەکە کۆبونەوە لەگەڵ سەرجەم یاریزانان دەکات و لە بریاری پاشەکشەکە ئاگاداریان دەکاتەوە .
بریاربوو رۆژی شەممە یانەی سلێمانی لەسەر یاریگای خۆی میوانداری شێخان بکات