ئاژەڵی سەدان ساڵ لەمەوبەر هێندراون بۆ پێشانگا

964+
كاروان ساڵحی – كەركوك

لە کەرکوک پێشانگایەک کراوەتەوە بۆ ئاژەڵە مۆمیاکراوەکان کە تەمەنیان سەدان ساڵ دەبێت.

عومەر مۆفەق ناسراو بە عومەری عود خاوەنی ئەم پێشانگایەیە، ئەو دەڵێت، زیاتر لە 200 ئاژەڵی مۆمیاکراوی لە ئەڵمانیاوە کڕیوە و هێناویەتیەوە بۆ عێراق.

بە قسەی خۆی، لە یەکێک لە مۆزەخانەکانی ئەڵمانیای کڕیوەتەوە کە خاوەنەکەی بەنیازبووە چۆڵی بکات.