له هه‌ولێر و سه‌نگه‌سه‌ر 13 ناوه‌ندى پزیشكی داخران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به پێی راگه‌یه‌ندراوى لیژنه‌كانى به‌دواداچوونى تایبه‌ت به ناوه‌ندە پزیشكییه‌كان به‌هۆى پا‌به‌ندنه‌بوون به رێنماییه‌كان، له هه‌ولێر و سه‌نگه‌سه‌ر 13 ناوه‌ندى پزیشكی داخران و ژماره‌یه‌كیش پسووڵه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌شیان بۆ كراوه .
لیژنەی تایبه‌ت به پشکنین و بەدواداچوون لە لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی ددانی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی کۆنتڕۆڵی دەستەی باڵا و پۆلیسی قایمقامیەت، له‌دوێنێوه ده‌ستیان به به‌سه‌ركردنه‌وه و چاودێرى نۆرینگه‌گه‌كانى پزیشكى ددان كردووه، له ئه‌نجامى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى 12 نۆرینگه‌دا، بڕیاریان دا پێنج له‌و نۆرینگانه دابخرێن و دووانیشیان ئاگادار كردنه‌وه‌یان بۆ كراوه.
به‌پێی راگه‌یەندراوى لیژنه‌كه، به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوه‌نده پزیشكییانه چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
هاوكات له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى راپه‌ڕین، له ئه‌نجامى به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى چه‌ندین ناوه‌ندى جیاجیاى پزیشكى له سنوورى ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌ر، ژمارەیەک نۆرینگە و کلینکی پزشکی و تاقیگە داخران و غرامە کران.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوى بەشی پشكنین و بەدواداچوون بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی (k.m.ca) و دەزگای ئاسایش، سنووری ناحیەی سەنگەسەریان کرد و لەئەنجامدا، دوو کلینکی پزیشکی ددان و چوار نۆرینگەی تەندروستی و دوو تاقیگە داخران.
هه‌ر به‌پێى ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه، حه‌وت نۆرینگە و تاقیگەیه‌ك و دەرمانخانەیه‌كیش ئاگادارکراونەتەوە .
هۆكارى داخستن و ئاگاداركردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوەندانه، بۆ بوونی دەرمانی رێگەپێنەدراو و نه‌بوونى مۆڵه‌ت و زیادەڕۆیی كردن بووه لە کارکردن‌دا.