"خەڵک قسەم پێ دەڵێن"

ژنێک بۆ بژێوی ژیانی تا دووی شەو لەسەر شەقامەکان دەگەڕێت

رێباز یونس – هەولێر

ژنێکی تەمەن 40 ساڵ بۆ بژيوی ژیانی تاوەکو درەنگانی شەو لە شەقامەکانی هەولێر کاردەکات و قوتوو کۆدەکاتەوە وەک خۆێشی دەڵێت رووبەڕووی کەسانی خراپ و سەگی بەرەڵاش دەبێتەوە.

ئەم ژنە کە بۆ 964 قسەی کردووە دەڵێت، “خاوەن سێ کچم و پیاوەکەم لە ژیاندا نەماوە، چوار ساڵە کار دەکەم بۆ بژێوی ژیانمان، ئەگەر رۆژێک کار نەکەم هیچم دەست ناکەوێت”.

بە ئاهێکی ساردەوە ئەم ژنە کاسبە دەڵێت، “من بە رۆژ زوو نایمە دەرەوە چونکە خەڵک قسەم پێدەڵێن، کە دەچمە زبڵەکانیشیان دەگەڕێم قسەم پێ دەڵێن، زۆر جار هەبووە ئۆتۆمبێل دەشکێنەوە سەرم”.

ئەم ژنە ئازایە چاوی لەدەستی خوایە و دەڵێت تەنیا ئاواتم ئەوەیە سێ مناگ لە ماڵەوە بم و ئیش نەکەم

پێداچوونەوە: توانا نەقی