400 کەپر دانراوە

پارکی شانەدەر پڕ بەرهەمی خۆماڵی کراوە

رێباز یونس – هەولێر

فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە بەردەم پارکی شانەدەری هەولێر کراوەتەوە و بۆ ماوەی 3 رۆژ بەردەوام دەبێت، لەم فێستیڤاڵەدا نزیکەی 400 کەپر بەرهەمی تێدا دانراوە، کە جۆرەها بەرهەمی خۆماڵی و دەستین.

دایکی ناز، یەکێک لە بەرهەمهێنەرانی بەرهەمە خۆماڵییەکان، دەڵێت ئەستۆکەساوار بەرهەمێکی کۆنە و تەمەنی لە خۆی زیاترە، بەڵام ئەو جۆرە بەرهەمە لە هەولێر بە شێوەیەکی فراوان بەرهەم دەهێنراوە و ئێستا دووبارە گرنگیی پێ دەدرێت.

لە لایەکی دیکەوە، زێرۆخان ئاودەڵ ئاماژە بە بەرهەمی ژاژی و پەنیر دەکات و دەڵێت، ئەم بەرهەمانە دەتوانن تا 12 مانگ بپارێزرێن و لە ماڵەوە بۆ میوانداری بەکاربهێنرێن.

هەروەها ماردین و سارین سالار، کە لە منداڵییەوە لەگەڵ کاری هەنگەوانیدا گەورە بوون، دەڵێن، یارمەتی باوکیان دەدەن و بەرهەمی دەستی وەک مێشە هەنگوین دروست دەکەن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا