لە هەولێر
نزیکەی حەوت ساڵە بە خۆڕایی خواردن دەدەنە هاوڵاتیان و هەژاران
964+
کۆسرەت ئەحمەد – هەولێر
لە هەولێر چەند کەسێک نزیکەی حەوت ساڵە بە خۆڕایی خواردن دەدەنە هاووڵاتیان و هەژاران ئەو کەسانەشی خواردن وەردەگرن ژمارەیان لە 20 کەسەوە گەیشتووەتە 200 بۆ 250 کەس.
دڵشاد چایەچی یەکێکە لەو خێرخوازانە و بە 964ـی وت، نزیکەی حەوت ساڵە خواردن بەخۆڕایی دەدەنە هاوڵاتیان، خەڵکی دەستخۆشییان لێ دەکەن، بەڵام هەندێک لە خاوەن چێشتخانەکان پێیان ناخۆشە.
لە لایەکی دیکەوە، هێمن سوارە باس لەوە دەکات کە خواردن بەسەر کەسانی هەژاردا دابەش دەکەن و هەفتانە سێ رۆژ گۆشتی لەگەڵدایە، لە زستانیشدا بەهۆی سەرماوە بریانی و نۆکاو ئامادە دەکەن و دەشڵێت لە سەرەتادا نزیکەی 20 کەس دەبوون، بەڵام ئێستا دەگاتە 200 بۆ 250 کەس.
پێداچوونەوە: توانا نەقی