لە مەككە هەڵدەقوڵێت لە هەولێر دەدرێت بە خەڵكی

“چەندت دەوێت ئاوی زەمزەم لە كوردستان دەستدەكەوێت”

+964
شۆڕش هەرکی — هەولێر

چەند ساڵێكە ژمارەیەك بازرگان ئاوی زەمزەم دەهێننە هەرێمی كوردستان و هاوڵاتیانیش پێشوازی لێدەكەن.

یوسف حاجی، یەكێكە لەو كەسانەی كە لە مەككەوە ئاوی زەمزەم دەهێنێتە هەرێمی كوردستان و دەڵێت، ئاوەكە لای خەڵكی زۆر پیرۆزە و نرخەكەشی زۆر بەرز نییە.

ئاوی زەمزەم لە كۆنەوە لە هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنرێت، كاتێك حاجی دەچنە حەج، لەگەڵ خۆیان ئاوەكەیان دەهێنایەوە بۆخزم و كەسوكاریان و وەك چارەسەری نەخۆشی بەكاریان دەهێنا، ئێستا لە بازاڕەكانی كوردستاندا دەفرۆشرێت.

پێداچوونەوە: کوردستان ئەحمەد