کەمەلیاتفرۆشێک ئاڵای كوردستان بە دیاری ده‌به‌خشێته‌ هاوڵاتیان

“چاڵنجی دوكانه‌كان ده‌كه‌م ئاڵای کوردستان بە خۆڕایی دابه‌ش بكه‌ن”

رێباز یونس – هه‌ولێر

هێمن کەمەلیات، فرۆشیاری كه‌مالیاتی ئۆتۆمبێله‌ له‌ هه‌ولێر و چاڵنجی راگه‌یاندووه بۆ دابه‌شكردنی ئاڵای كوردستان به‌ شێوه‌ی له‌زگه‌ و كاری جوانكاری.

هێمن له‌گه‌ڵ ئه‌و بارودۆخه‌ی هاتووه‌ته‌پێش، هه‌ستی خۆشه‌ویستی بۆ ئاڵای كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان زیاتر بووه‌، هه‌ربۆیه‌ ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی 500 دانه‌ ئاڵای كوردستانی پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه‌ كردووه‌ كه‌ سه‌ردانی دوكانه‌كه‌یان كردووه‌، یان له‌ نزیكی كاره‌كه‌یدان.

هێمن به‌ 964ی وت، ده‌یه‌وێت زۆرترین کەس ئاڵای کوردستان لە ئۆتۆمبێلەکانیاندا هه‌بێت.

وتیشی، ئه‌و ئاڵایه‌ی كوردستان، كه‌ به‌ شێوه‌ی له‌زگه‌ دروست كراوه‌، پێشتر بە پێنج هەزار دینار دەفرۆشرا، ئێستا لە لای ئه‌و بەخۆڕاییە.

“لە رێگەی مایکی ئێوەوه‌ چاڵنجی دوكانه‌كانی تریش دەکەم کە هەمان کار بکەن و ئاڵای كوردستان به‌ دیاری ببه‌خشنه‌وه‌ خه‌ڵكی كوردستان”، هێمن كه‌مالیات وای وت.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا