لە قەزای رانیە
تۆنێک برمە و خورمای خراپبوو لەناوبرا
964+
ژێوار خدر-رانیە
لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی رانیە، هەواڵی لەناوبردنی تۆنێک برمە و خورما و رۆنی خراپبوویان راگەیاند.
چالاکییەکەی قایمقامیەتی رانیە ئەمڕۆ 29.3.2023 بوو.
نەبەز ئەبوبەکر، ئەندامی لیژنە هاوبەشەکانی تەندروستیی راپەڕین تایبەت بە تۆڕی 964 رایگەیاند، دوای دەستبەسەرداگرتنی ئەو بڕە هەر ئەمڕۆ لەناوبران.
نەبەز ئەبوبەکر ئەوەشی وت “فرۆشیاری ئەو کاڵا خراپبووانە رووبەڕووی یاسا کرانەوە و تا کۆتایی مانگی رەمەزان شوێنەکانیان دادەخرێت”.
هەڵمەتەکەی قایمقامیەتی قەزای رانیە، لە کاتێکدایە بە بۆنەی مانگی رەمەزان لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت و تەندروستی رۆژانە پشکنین بۆ دوکانەکانی ئەو قەزایە دەکەن.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی