نه‌یمار و خوشكه‌كه‌ی هاك كران

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

ئه‌كاونتی توویته‌ری نه‌یمار جۆنیۆری یاریزانی به‌ڕازیلی و خوشكه‌كه‌ی هاك كران و له‌ رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ قسه‌ی نه‌شیاو و نامه‌ی پڕ له‌ جنێو بۆ خه‌ڵكی دیكه‌ نێردراوه‌.

به‌رپرسی رۆژنامه‌وانی نه‌یمار به‌ ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندووه‌، توویته‌ری نه‌یمار، كه‌ شه‌شت ملیۆن فۆلۆره‌رزی هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ توویته‌ری

رافائێلای خوشكی نه‌یمار هاك كراون، هه‌روه‌ها له‌ رێگه‌ی ئه‌وانه‌وه‌ نامه‌ی پڕ جنێو بۆ خه‌ڵك و بۆ هه‌ندێك ده‌زگه‌ی میدیایی له‌ به‌ڕازیل نێردراوه‌.

هه‌رچه‌نده‌ تیمه‌كه‌ی نه‌یمار هه‌وڵیان دا توویته‌كان بسڕنه‌وه‌، به‌ڵام تا كاتێك دره‌نگ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كه‌ مابوونه‌وه‌، به‌ڵام دواتر توانراوه‌ كۆنتڕۆڵی توویته‌ره‌كه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌.