زیدان له‌ سعوودیه‌ داواكراوه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

زه‌ینه‌دین زیدان راهێنەری پێشووی یانەی ریال مەدرید، هاتە ناو لیستی به‌ربژێرانی پۆستی راهێنەری هەڵبژاردەی سعوودیە، دوای ئه‌وه‌ی هێرڤی رێناردی فه‌ره‌نسی مه‌شقی تیپه‌ سه‌وزه‌كه‌ی جێهیشت.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە رۆیشتنی ریناردی لە مەشقەکانی سعوودیه‌ راگەیاند، ئەمەش بەهۆی خواستی خۆی كه‌ نایه‌وێت له‌ كاره‌كه‌ی به‌رده‌وام بێت.
به‌ پێی زانیارییه‌كانی میدیای فه‌ڕه‌نسا، رینارد مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی ژنانی فه‌ڕه‌نسا وه‌رده‌گرێت.

رۆژنامەی ریازی سعوودیه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌، چوار راهێنه‌ر بۆ وه‌رگرتنی مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی سعوودیه‌ به‌ربژێرن، یه‌كێك له‌وانه‌ زیدانی فه‌ڕه‌نسییه‌، ئه‌وانی دیكه‌ش خۆرخێ خیسوسی پۆرتوگالی، رۆبێرتۆ مانچینیی ئیتالی، هه‌رچه‌نده‌ ئێستا راهێنه‌ری تیپی وڵاته‌كه‌یه‌تی، چواره‌م راهێنه‌ریش سەعد ئەلشێهری راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڵمپیی سعوودیەیه‌.

زیدان ماوه‌یه‌كی زۆره‌ دانیشتووه‌ و چاوی له‌وه‌ بوو مه‌شقی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ڕه‌نسا وه‌ربگرێت، ئێستاش هه‌واڵی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ وه‌رزی نوێدا مه‌شقی ریال مه‌درید بۆ جاری سێیه‌م وه‌ربگرێته‌وه‌.