مانگا دایکانەکان بە بێچووەکانیانەوە سەردەبڕدرێن
964+
ئاسۆوەرتێ- سۆران
ئاژەڵەكان مێینەن و لە كاتی كوشتندا بێچووەكانیان لە سكیاندایە و فڕێیدەدەن.
خاوەن كوشتارگەكان دەڵێن ئەگەر وا بڕوات ئیتر ئاژەڵی مێینە لە بازاڕ نامێنێت
ئالیكفرۆشەكان گلەییان هەیە.. نرخەكە گرانە و كەس بۆی ناكڕدرێت و باج لەسەریان زۆر زیادیكردووە
بە قسەی سەرپەرشتیاری كوشتارگەی ڤێتێرنەری بێت، ئەم كارە رێگەپێدراو نییە و قەدەغەیە.
رۆژانە زیاتر لە 30 ئاژەڵی مێینە سەردەبڕدرێت، کە مانگانە دەگاتە نزیكەی هەزار دانە و ساڵانەش سەرو دەیان هەزار سەر ئاژەڵ.