فۆتۆ : ده‌زگاى مین
له‌به‌شێكی ناوچه‌كانى هه‌رێم
دواى هه‌ر بارانێكی به‌خوڕ كێڵگه مینێك ده‌رده‌كه‌وێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی زانیارییه‌كانى 964 كه له ده‌زگاى كاروبارى مینى وه‌رگرتووه، له‌ماوه‌ى دوو رۆژى رابردوودا له‌به‌شێكی ناوچه‌كانى هه‌رێمی كوردستان به‌هۆى بارانی به‌خوڕه‌وه مین و ته‌قه‌مه‌نى ده‌ركه‌وتوون و به ئاشكرا له‌سه‌ر زه‌وى ده‌بینرێن.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه، له سنووری قەزای سیدەکان و به‌شێكی سنوورى هه‌ولێر و دەڤەری برادۆست و له سنووری قەزای مێرگەسوور و سنوورى پارێزگاى دهۆك و ئیداره‌ى زاخۆ، مین و تەقەمەنی جیاجیا له‌چه‌ند شوێنێك دەركەوتوون.
عه‌لى عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى هونه‌رى له ده‌زگاى كاروبارى مین به 964ـى راگه‌یاند “له زۆربه‌ى ئه‌و شوێنانه مین و ته‌قه‌مه‌نیه‌كان چاره‌سه‌ر كراون، چ ئه‌گه‌ر پێویست بووبێت له‌ناوبراون یاخود له شوێنێكى پارێزراو دانراون”.
مه‌ترسی ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، كه زۆربه‌ى مین و ته‌قه‌مه‌نى له‌دواى بارانى به‌خوڕ شوێنیان ده‌گوازرێته‌وه، یاخود هه‌یانه له ژێر زه‌وى ده‌رده‌كه‌ون.
وتیشی “تیمه‌كانمان له هه‌موو ئه‌و شوێنانه سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانن بۆ ئه‌وه‌ى مه‌ترسی له‌سه‌ر هاوڵاتیان نه‌مێنێت”.