ئەشرەف حەکیمی و ژنەکەی. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی لێی قه‌وما
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌شره‌ف حه‌كیمی یاریزانی پاریس سانجێرمان، بارودۆخی خراپه، دوای ئه‌وه‌ی له لایه‌ن داواكاری گشتیی فه‌ڕه‌نسا به ئه‌نجامدانی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر كچێكه به فه‌رمی تۆمه‌تبار كرا.
له‌وه‌ش خراپتر، ژنه‌كه‌ی كه ناوی هیبه عه‌بۆكه و ئه‌كته‌ره، به فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی له ئه‌شره‌ف حه‌كیمی راگه‌یاند.
ژنه‌كه‌ی ده‌ڵێت، زۆر دانم به‌خۆدا گرت، به‌ڵام له كۆتاییدا چیتر ناتوانم به‌رگه‌ی ئه‌و ئازاره بگرم، كه به‌هۆی خیانه‌تی ئه‌شره‌فه‌وه هه‌ستی پێده‌كه‌م.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، چیتر ناتوانم له‌گه‌ڵ حه‌كیمی بژیم و چاوه‌ڕێی كاروباری جیابوونه‌وه‌م.