“بۆنەکەی سلێمانی سروشتییە”
دانیشتووانی گەڕەکەکانی خوارووی سلێمانی دەڵێن هەست بە بۆنێکی ناخۆش دەکەن و بەرگری شارستانی سلێمانیش دەڵێت، پێشبینی دەکەن سروشتی بێت.
رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە تۆڕی 964ی وت، خەڵکێکی زۆر پەیوەندیان پێوە دەکات لە گەڕەکەکانی خوارووی سلێمانی بۆنێکی نامۆ بڵاوبووەتەوە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەک نییە بۆ ئەو بۆنە و پێشبینی دەکەن سروشتی بێت.
وتیشی، بەدواداچونیان بۆ کردووە و بەردەوامیش لەسەر کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر.