گۆڕستانی کۆنی بەردەڕەش بووە بە شوێنی زبڵ و خاشاک
964+
زەید کۆچەر- بەردەرەش
گۆڕستانی کۆنی قەزای بەردەڕەش کە دەکەوێتە سەنتەری قەزاکە چەندین ساڵە ئەم قەبرستانە هەیە و چەند کەسێکی دیاری کە خەڵکی ناوچەکە تێیدا نێژراون و ئێستا بووە بە شوێنی فڕێدانی زبڵ و خاشاک.
گۆڕستانەکە چەندین دوکانی لە دەورووبەر هەیە بەشێک لە دووکانەکانیش هۆکارن بۆ کۆبوونەوەی ئەو زبڵە زۆرەی ناو گۆڕستانەکە.
سیروان حەسەن، سەرۆکی شارەوانی بەردەڕەش بە 964ی راگەیاند، بۆ لەمەبەدوا لە هیچ دوکاندارێکی قبوڵناکەن زبڵ و خاشاک دڕێبداتە نو گۆڕستانەکە و بۆ ئەو مەبەستەش کامێرای چاودێرییان داناوە هەرکەس ئەو کارە بکات سزا دەدرێت.
وتیشی، “ئێمە هەموو دوکاندارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە هەر دووکانێک زبڵەکانیان فڕێبدەنە ئەم شوێنە سزای مادی دەدەین و دووکانەکەشی پێ چۆڵ دەکرێت، هەروەها ئەو زبڵ و خاشاکەی کە ئێستا هەیە خاوێن دەکرێتەوە و گۆڕستانەکە لە زبڵ و خاشاک پاک دەکینەوە”.
سەنتەری قەزای بەردەڕەش خاوەنی چوار گۆڕستانە، ئەوانیش گۆڕستانی کۆنی نێو سەنتەری قەزاکە، گۆڕستانی دوای باسکی بەردەرەش گۆڕستانی گەرەکی خێڵەکی، گۆڕستانی بەردەڕەشی بچووک.
پێداچوونەوە: توانا نەقی