ئه‌مڕۆ ئیتالیا و پۆرتوگال ئه‌ركیان ئاسانه‌


ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

ئه‌مڕۆ یارییه‌كانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024 درێژه‌ی ده‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوو رۆژی رابردوو چه‌ند یارییه‌ك له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوون.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ گه‌ڕی دووه‌می پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024 ده‌ستپێده‌كات و له‌ گرنگترین یارید، ئینگلته‌را و ئۆكراینا رووبه‌ڕووده‌بنه‌وه‌، هه‌روه‌ها ئیتالیا و پۆرتوگال ئه‌ركیان ئاسانه‌، كاتێك به‌رامبه‌ر ماڵتا و لۆكسمبۆرگ یاریی ده‌كه‌ن.

خشته‌ و كاتی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
كازاخستان – دانیمارك   16:00
سلۆڤینیا – سان مارینۆ 19:00
ئینگلته‌را  – ئۆكراینا   19:00
لیختنشتاین – ئایسلاند   19:00
ئێرله‌ندای باكوور – فینلاند  21:45
سلۆڤاكیا – بۆسنه‌وهێرسك   21:45
لۆكسمبۆرگ – پۆرتوگال  21:45
ماڵتا – ئیتالیا   21:45.