له‌م سێ ناحیەیه‌دا كارمەندی هاتوچۆ نییە
964+
ئاسۆ وه‌رتى – سۆران
سێ ناحیه له سنوورى ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆی سۆران، كارمه‌ندى هاتوچۆیان لێ نییه، به‌رپرسێكی هاتوچۆش هۆكارى نه‌بوونیان بۆ كه‌میی میلاك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
هەریەك لە ناحیەكانی شێروان مەزن، مەزنێ، پیران، كه له سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سوورن، هیچ كارمه‌ندێكی هاتوچۆى لێ نییه.
موقەدەم عادل ئیسماعیل، بەرپرسی بنكەی هاتوچۆی مێرگەسۆر، به تۆڕی 964ـى راگه‌یاند “بەهۆی کەمی میلاکات و کەمی کارمەند نه‌مانتوانیوه کارمەند بۆ ئەم شوێنانە دابین بکەین”.
وتیشی “لە کاتی قەرەباڵغی و رووداوی هاتووچۆدا کارمەندەکانمان ئامادەی ئەو شوێنانە دەبن”.
به قسه‌ى عادل ئیسماعیل، بڕیاردراوە کەمیی میلاکات لە سنووره‌كه‌یان پڕبکرێتەوە، بەڵام وتیشی “نازانین کەی ئەو بڕیاره جێبەجێ دەکرێ”.
به پێی زانیارییه‌كانى تۆڕی 964، سه‌ره‌ڕاى نه‌بوونى كارمه‌ندى هاتوچۆ له‌و سێ ناحیه‌یه، كه‌مترین هێماكانى هاتوچۆش له‌سه‌ر رێگەكانى ته‌واوى سنوورى قه‌زاى مێرگه‌سوودا هه‌یه، ئه‌مه‌ش گرفتێكی به‌رده‌وامى ئه‌و شۆفێرانه‌یه كه به‌و رێگەیانه‌دا هاتوچۆ ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن