470 باخچەی تێدایە
باخچەکانی سلێمانی جوان دەکرێن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
باخچەکانی سلێمانی لەژێر جوانکاریی بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانیدان، بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت هەڵمەتەکە بۆ سەوزکردنی زیادکردنی باخچەکانە بە ڕواندنی ٥٠ هەزار نەمام.
شاری سلێمانی خاوەنی 470 باخچە، هەشت پارک و 75 بلوارە.
ئەمڕۆ شەممە، 25.3.2023 ئەو بەڕێوەبەرایەتییە 140 نەمامی لە دوو باخچەی گەڕەکی سەرچنار لە شاری سلێمانی چاندووە.
بەهرۆز سالار، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکانی سلێمانی بە تۆڕی 964ـی راگەیاند: چاکسازی و جوانکاری لە باخچەکانی سلێمانی پڕۆژەیەکی چەند مانگەی بەڕێوەبەرایەتییەکەمانە و کاتی تەواوبوونی دیار نییە.
دەشڵێت؛ جگە لە چاندنی ئەو نەمامانە، نەخشەسازیی دارەکانی چەند باخچەیەکی ناوشاری سلێمانی دەگۆڕن.
تۆڕی 964 دەزانێت؛ ئەو 140 نەمامەی ئەمڕۆ چێندراون لە لایەن د.شادیارەوە دابینکراون، کە ساڵانە ئەو رێژە نەمامە دیاری دەکات و بەڕێوەبەرایەتیی باخچەکان کاری چاندنیان بۆ دەکات.