کۆمەڵێک گەنجی قەزای حاجیاوا ئاو و خورما دەبەخشنەوە
964+
ژێوار خدر – رانیە
گەنجانی حاجیاوا لەسەر رێگای سەرەکی شارەکە لە کاتی باربانگ شیرینی و خورما و ئاو بەسەر رێبواران دابەشدەکەن.
ئەوە سێیەم رۆژە شیرینی و خورما و ئاو بەسەر رێبواران دابەشدەکەن.
بە هاوکاری کۆمەڵێک سپۆنسەر 400 پاکەت شیرینی و خورما و ئاو دابینکراوە بۆ ئەوەی بەسەر رێبواران لەمانگی رەمەزان دابەش بکرێت.
ئەو کارە خێرخوازییە، کۆمەڵێک گەنجی قەزای حاجیاوا پێی هەڵساون، هەموو ئێوارەیەک پێش بانگی مەغریب لە چوارڕیانی سەرەکی حاجیاوا بەخۆیان و شیرینی و خورما و ئاوەوە بۆ رێبواران دەوەستن.
شێروان ئەحمەد، سەرپەرشتیاری کارە خێرخوازییەکەیە و قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: ئەو پڕۆژەیە تاوەکو کۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق