نایگلسمان ده‌ركرا و تۆخێل شوێنی ده‌گرێته‌وه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
یانه‌ی بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی، بە فەرمی دوورخستنه‌وه‌ی یولیان نایگلسمانی راهێنەری تیپی یەکەمی یانه‌كه‌ی راگەیاند، ئەمەش دوای کەمتر لە دوو ساڵ لە دەستبەکاربوونی ئەو پۆستە.
یانە ئەڵمانییەکە بەیاننامەیەکی فەرمی ئێواره‌ی هه‌ینی بڵاوکردەوە و تێید دوورخستنه‌وه‌ی نایگلسمانی راگه‌یاندووه و له هه‌مان كاتیش‌دا سوپاسی ده‌كه‌ن.
یانه‌كه رایگه‌یاند، بڕیاره‌كه له لایه‌ن ئۆلیڤه‌ر كان سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری یانه‌كه، حەسەن ساڵح حه‌میدزیچ ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی، بە راوێژ لەگەڵ سەرۆکی یانەکە هێربێرت هاینەر دراوە.
هەروەها بایرن لە هەمان کاتدا دەستنیشانکردنی تۆماس توخێلی ئەڵمانی وەک راهێنەری تیپەکەی راگەیاند، كه شوێنی نایگلسمان ده‌گرێته‌وه.
گرێبه‌ستی تۆخێل تا 30ی حوزەیرانی 2025 ده‌بێت و رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.
بڕیاری دوورخستنەوەی نایگلسمان هەروەها یاریدەدەرەکانی دینۆ تۆپمۆلەر و بنیامین گلوک و زاڤیر زیمبرۆدیشی لەخۆگرتبوو.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێن، دوورخستنه‌وه‌ی نایگلسمان بۆ ئه‌و لێدوانانه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه رۆژانی رابردوو وتبووی، سیخوڕێك له ناو یانه‌كه هه‌یه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندیی بۆندسلیگای له‌ده‌ست دا و به بایه‌رلیڤه‌ركوزن دۆڕا.