بڕێکی زۆر شەربەتیشی لەگەڵ بووە
یەکەم رۆژی رەمەزان 200 کیلۆ شیرینیی خراپبوو لەناوبرا
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
لە یەکەم رۆژی رەمەزاندا لەناوشاری سلێمانی 200 کیلۆ شیرینی و بڕێکی زۆری شەربەتی هاوردەکراوی خراپبوو لەناوبراون، قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێ رۆژانە بەردەوام دەبن.
دوێنێ پێنجشەممە، 23.3.2023 یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان بوو.
لیژنەکانی قایمقامییەتی سلێمانی دوێنێ سەردانی 187 شوێنی جیاجیان کردووە، 12 پسووڵەی سەرپێچی و 19 پسووڵەی ئاگادارکردنەوەیان بۆ دوکاندارەکان کردووە، کە بەدەر لە مەرج و رێنماییە ئیداری و تەندروستییەکان کاریان کردووە.
رێکان جەمال، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە تۆڕی 964ـی وت “لە رەمەزاندا باشتر ئاگامان لەناوبازاڕ دەبێت و تەندروستیی هاوڵاتیان لەپێش هەموو شتێکەوەیە لامان”.
دەشڵێت؛ هەرکەسێک بەدەر لە رێنماییەکان کار بکات رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.