رۆناڵدۆ. فۆتۆ: سۆشیال میدیا
رۆناڵدۆ ده‌بێته یه‌كه‌می یاریی نێوده‌وڵه‌تی
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا
له پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024دا ئه‌مشه‌و كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌بێته خاوه‌ن ژماره‌ی پێوانه‌یی له یاریی نێوده‌وڵه‌تی له ئاستی جیهاندا.
رۆناڵدۆ، كه ته‌مه‌نی 38 ساڵ زیاتره، بڕیاره له یاریی پۆرتوگال و لیختنشتاین به‌شداریی بكات، كه ئه‌مشه‌و له پۆرتوگال ده‌گرێت.
رۆناڵدۆ ئه‌گه‌ر یاریی بكات، ده‌بێته خاوه‌نی 197 یاریی نێوده‌وڵه‌تی، كه ئێستا له‌گه‌ڵ به‌در مته‌وه‌عی یاریزانی كوێتی به 196 یاریی نێوده‌وڵه‌تی هاوبه‌شن.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 22:45 له ده‌ستپێكی پاڵاوتنه‌كانی یۆرۆی 2024، پۆرتوگال له خاكی خۆیدا رووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی لیختنشتاین ده‌بێته‌وه.