ساغکردنەوە

لە رووداوە هاتوچۆکەی دەربەندیخان کەس گیانی لەدەست نەداوە

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی روداوێکی هاتوچۆ لە رێگای دەربەندیخان دوو کەس بریندار بوون، وتەبێژی هاتوچۆی دەربەندیخان ئەوە رەتدەکاتەوە کەس گیانی لەدەستدا بێت.

پشتیوان عەبد، وتەبێژی ھاتوچۆی دەربەندیخان بە 964 وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە لەرێگای دەربەندیخان بۆ سلێمانی لە گوندی سیارە، کاتژمێر 4:30 بەیانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا لاندگرۆزەر وەرگەڕاوە کە بە ئاراستەی دەربەندیخان دەڕۆیشت.

برینداربوونی ئەو دوو کەسە لەکاتێکدایە لە زۆرینەی کەناڵەکان وابڵاوکراویەوە کە دوو کەس گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بە سەختی بریندارە.

پشتیوان عەبد، وتەبێژی ھاتوچۆی دەربەندیخان دەشڵێت: ئۆتۆمبێلەکە تەنیا دوو سەرنشینی تێدابووە و ھەردووکیان بریندار بوونە و برینی ھەردووکیان سووکە، کەس لەو رووداوە گیانی لەدەستنەداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد “دوو کەسەکە بە رەگەز عەرەبن و خەڵکی خوارووی عێراقن، بەمەبەستی گەشتکردن ھاتوونەتە ناوچەکە”.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق