پشكی هەرێمی كوردستان 24ترلیۆن دینارە

هەفتەی داهاتوو ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر بودجە كۆدەبێتەوە

+964
كوردستان ئەحمەد- هەولێر

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە بارەی پڕۆژەیاسای بودجەوە كۆببنەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە، بۆ قسەكردن لەسەر رەشنووسی بودجەی عێراق.

ئومێد محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی نەوەی نوێ بە تۆڕی 964ی راگەیاند، بە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران وتراوە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو كۆبوونەوەكانی ئەنجومەن بەڕێوەدەچن بۆ تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجە.

پڕۆژەیاسای بودجە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە ئامادەكراوە و رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە، پشكی هەرێمی كوردستان لە پڕۆژەیاسای %12.6ـه‌، كه‌ ده‌كاته‌ 24 ترلیۆن دینار.