وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێک لە رێگەی کۆیە – دوکان پێنج برینداری لێکەوتەوە
964+
پەری ساڵح
لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەکی نێوان کۆیە و دوکان، پێنج کەس بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کران.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و لە نزیک گوندی (سێوەسەن) روویداوە، کاتێک ئۆتۆمبێلێک لە رێڕەوی ئاسایی خۆی لای داوە و سەرەنجام وەرگەڕاوە.
هاتوچۆی کۆیە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و چوار سەرنشینی دیکە زامدار بوون.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا، هاتوچۆی کۆیە داوای لە سەرجەم شۆفێران کردووە بە مەبەستی رێگریکردن لە رووداوی هاوشێوە و پاراستنی گیانی هاووڵاتییان، بە تەواوی پابەندی هێماکانی شەقام و تێنماییەکانی هاتوچۆ بن.