فۆتۆ: سۆشیال میدیای هاوبیر
پاڵەوانێکی کورد لە جامی جیهانی پلەی دووەمی به‌ده‌ستهێنا
964+
یادگار محه‌مه‌د
هاوبیر عەبدوڵڵا پاڵەوانی كورد له یاریی کیک بۆکسێن، لە پاڵەوانیه‌تیی جامی جیهانی لە وڵاتی نەمسا توانی پلەی دووەم بەدەست بهێنێت .
لە رۆژانی 17 تا 19ی ئه‌م مانگه، لە نەمسا بە بەشداریی (2232) یاریزانی کیک بۆکسینگ، کە نوێنەرایەتیی (34) وڵاتیان دەکرد، پاڵەوانیه‌تیی جامی جیهانی بەڕێوەچوو.
هاوبیر عەبدوڵڵای پاڵەوانی هەڵبژاردەی عێراق لە لێدوانێکی تایبەت بۆ تۆڕی 964 وتی، بەن اوی هەڵبژاردەی عێراق و بە تەنیا و به‌بێ راهێنه‌ر بەشداریی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ی كردووه.
وتیشی: لە کێشی (+94) کیلۆگرام بەشدارییم کردووە و لە کۆی هه‌شت پاڵەوان لەو کێشەدا توانیم پله‌ی دووه‌م بەدەستبهێنم.
پاڵەوانیه‌تیی جامی جیهانی، ساڵانە هەر جارەی لە وڵاتێک لە ژێر چاودێریی فیدراسیۆنی کیک بۆکسێنی جیهانی بەڕێوەدەچێت .
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا