بۆ هەر لیترێک

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بۆ بەنزینخانەکان: نابێت بەنزینى نۆرماڵ لە 850 دینار زیاتر بێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، بۆ کەمکردنەوەى نرخى بەنزین چەند رێکارێکى گرتەبەر و هۆشداریش دەدات نابێت نرخى بەنزینى نۆرماڵ لە 850 دینار زیاتر بفرۆشرێت.

وەزارەتەکە لە نوسراوێکدا کە بەروارى ئەمڕۆ دووشەممە 20.7.2026ـى لەسەرە، تێێدا هاتووە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی سووتەمەنی و دابەزاندنی نرخی بەنزین لە بازاڕەکانی هەرێم و کەمکردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتییان، بڕیارماندا بە:
یەکەم: بەنزینی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کە بە کوالیتی (نۆرماڵ) دابەش دەکرێت بەسەر هاوڵاتییان و نرخی فرۆشتنی بریتییە لە (750) حەفت سەد و پەنجا دینار بۆ هەر لیترێک، بە هەمان رێکاری کارپێکراو بەردەوام دەبێت و وەزارەتمان هەوڵدەدات زۆرترین رێژەی بەنزین بخاتە بازاڕ.
دووەم: نرخی فرۆشتنی بەنزینی کوالیتی (نۆرماڵ)ی بازرگانی (تیجاری) لە بەنزینخانەکان نابێت لە (850) هەشت سەد و پەنجا دینار بۆ هەر لیترێک زیاتر بێت، بە پێچەوانەوە ئەو بەنزینخانەیە ڕووبەڕووی لێپێچینەوە دەبێت.
سێیەم: ئەم فەرمانە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە کاری پێدەکرێت.