هەواڵەکان؛
ئاوەڕۆکەی رەئوف بەگ پارەی دەوێ و باوکە جەرگ سووتاوەکەش چاوەڕێیە
ژووری هەواڵ
ئاوەڕۆ دزەی کردووەتە ناو ئەندەرپاسی شەهید رەئوف بەگ لە شەقامی سالمی سلێمانی، هەرچی شۆفێر و سەرنشینە لەو ئەندەرپاسەوە بچن بازاڕ و بێنەوە دیمەنەکە دەبینن و دەڵێن بۆنی دێ.
******
قەراری خوا وایە و ئاوەکەی سیروانیش بێ بەزەییانە 34 رۆژە، خەویان لە چاوی باوکى ئەحمەد تۆراندووە و بەردەوام چاوی لەسەر رووبارەکە لانابات، هەر چاوەڕێیە لە گۆشەیەکەوە، تەرمى کوڕەکەى سەرئاو بکەوێت و کۆتایى بەو چاوەڕوانییە بێت.
******
لەلایەك سەرقاڵی كاری پۆڵیش و قەڵەمکاری شوختەکانی ئۆتۆمبێلە و لەلایەك بە کەتەر وێنەدەکێشێ لەسەر پلێت، ئەمە چیرۆكی مامۆستا ئازاد مەخموورییە کە لە هەولێر نیشتەجێیە.
******
زۆرن ئەو ماتۆڕانەی شەو و رۆژ لەناو کوچە و کۆڵانەکاندا جرت و فرتیانە و بە دەنگە ناخۆشەکەیان ژیان و گوزەرانیان لە هاوڵاتییان تێکداوە.