دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە

ئیسپانیا بووە پاڵەوانی جیهان، و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش بەردەوامە

964+

ئیسپانیا بووە پاڵەوانی جیهان، و گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێرانیش بەردەوامە، و دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە کورت و پوخت؛

📌هەڵبژاردەی ئیسپانیا بۆ جاری دووەم لە مێژووی خۆیدا جامی جیهانی بەدەستهێنا لە ئەرجەنتینی بردەوە و بووە پاڵەوانی مۆندیالی 2026

📌دوای بردنەوەی ئیسپانیا لە ئەرجەنتین لە سەرجەم وڵاتانی جیهان و شار و شارۆچکەکانی کوردستانیشەوە هاندەران ئاهەنگیان دەگێڕا و شەقامەکان بەو درەنگانی شەوە بەرنەدەکەوت.

📌ترەمپ لە یاری کۆتایی مۆندیال ئامادەبوو، لە پشت شووشەی گولەنەبڕەوە لەگەڵ سەرۆکی فیفا تەماشای یارییەکەی دەکرد و دواتریش بەدەستی خۆی نازناوەکەی پێشکەشی هەڵبژاردەی براوە کرد

📌لیۆنێل سکالۆنی دوای دۆڕانەکەی ئەرجەنتین لەکۆنگرەیەکی رۆژامەوانیدا قسەکانی بۆ تەواو ناکرێ و دەست بەگریان دەکات و داوای لێبوردن دەکات

📌سێنتکۆم: بۆ نۆیەم شەوی لەسەریەک شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانمان بۆ سەر ئێران دەستپێکردەوە.

📌ترەمپ: ئەمشەو دووبارە گورزێکی زۆر بەهێزمان لە ئێران وەشاند.

📌هەردوای هێرشەکانی ئەمریکا، میدیای ئێران رایگەیاند، لە ناوچەکانی تەورێز، چابەهار، کۆنارەک، بەندەر مەهشەهر و بەندەر خومەینی دەنگی تەقینەوە بیستراوە و سیستمی بەرگریش لە کۆنارەک چالاککراوە.

📌لە دەڤەری سۆران و چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان دەنگی بەهێز بیسترا، بەڵام هیچ سەرچاوەیەکی فەرمی روونکردنەوەی نەداوە

📌باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە مەنامە: زانیاریمان لەبەردەستە و پێدەچێت ئێران هەوڵی بەئامانجگرتنی شوێنی نادیار بدات لە ناوەندی مەنامە.

📌واشنتن پۆست لە زاری بەرپرسێکی ئەمریکییەوە: ئەمریکا پلان بۆ شەڕێکی بەرفراوانتر دژی ئێران دادەنێت.

📌بەرەبەیانی ئەمرۆ زەنگی ئاگادارکردنەوە لە بەحرەین و کوێت لێدرا

📌وەزارەتی دەرەوەی ئیمارات: شێخ عەبدوڵا بن زاید و ئەیمەن سەفەدی بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران دەکەن کە بە موشەک و درۆن ئوردن، بەحرەین و کوێتیان کردە ئامانج.

📌سێنتکۆم: کوژرانی سەربازێکی ئەمریکی لە باکووری عێراق (هەولێر) لە 18ـی تەمموزدا راگەیاند، کە لە کاتی تەقاندنەوەی تەقەمەنییەک لە درۆنێکی ئێرانییەوە کوژراوە.

📌وەزیری وزەی ئەمریکا: ترەمپ هەمیشە بەدوای دەرچەیەکی دیپلۆماسیدا دەگەڕێت و دەیەوێت بە رێککەوتنێکی ئاشتییانە لەگەڵ ئێران کۆتایی بە بابەتەکە بهێنێت، بەڵام ئەمە پێویستی بەوەیە کە هەردوولا ئەو کارە بکەن.

📌وەزیری وزەی ئەمریکا: ئەرکی سەرەکی رێگریکردنە لەوەی ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و لاوازکردنی تواناکانیەتی لە ترساندنی دراوسێکانی و جیهان و بازرگانی نێودەوڵەتی.

📌وەزیری وزەی ئەمریکا: ئەوەی ئێمە دەیکەین دەستەبەرکردنی رەوتی رۆیشتنی نەوت و گاز و بەرهەمەکانی دیکەیە بە نێو گەرووی هورمزدا، چ بە هاوکاری ئێران بێت یان بەبێ ئەو.

📌دەستەی پەخشی ئیسرائیل: ئەمریکا لەم قۆناغەدا پێی باشە ئیسرائیل لە دەرەوەی بازنەی پەرەسەندنەکانی ئێستا بهێڵێتەوە.

📌دەستەی پەخشی ئیسرائیل: واشنتن ئیسرائیلی ئاگادارکردووەتەوە لە نیازی خۆی بۆ چڕکردنەوەی هێرشەکانی بۆ سەر ئێران لە ماوەی رۆژانی داهاتوودا.

📌رۆبیۆ: لوبنان ناتوانێت پاشکۆی هیچ رێڕەوێکی تری دانوستان بێت، سەروەری لوبنانیش تەنیا بە بڕیارێکی لوبنانی دەبێت کە لە دامەزراوە دەستوورییەکانی لوبنانەوە دەربچێت.

📌وەزیرانی دەرەوەی ئوردن و عومان جەخت لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی جووڵە سیاسییەکان دەکەنەوە بۆ راگرتنی پەرەسەندنەکان و زاڵکردنی زمانی دیالۆگ و چارەسەری ئاشتییانە، و رێگریکردن لە خلیسکانی ناوچەکە بەرەو شەڕی گەورە.

📌بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.5 پلە رۆژئاوای ئێرانی هەژاند

📌رۆبیۆ: ئەمریکا هێشتا کراوەیە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی دیپلۆماسی سەبارەت بە ئێران

📌سەرۆکی شارەوانی مۆسکۆ: 20 درۆنی ئۆکرانی لە کاتی نزیکبوونەوەیان لە مۆسکۆ خرانە خوارەوە.