بیرۆکەیەکى سادە

بۆ خۆپاراستن لە گەرما؛ کاسبکارێکی هەولێر عەرەبانەکەی تەختەڕێژ دەکات


هێژا عەباس

بەهۆی بەتینی تیشکی هەتاو و بەرزیی پلەکانی گەرما لە وەرزی هاویندا، کاسبکارێکی شاری هەولێر بە ناوی مام رەشاد قادر، بۆ پاراستنی خۆی و کەلوپەلەکانی، پلێتی عەرەبانەکەی تەختەڕێژ کردووە.
ئەو کاسبکارە کە ماوەی چوار ساڵە لە رێگەی ئەم عەرەبانەیەوە بژێوی ژیانی پەیدا دەکات، باس لەوە دەکات کە بەهۆی گەرماوە پلێتی عەرەبانەکەی هێندە گەرم دەبێت وەک “سەری سۆبا”ی لێدێت و ناتوانرێت دەستی لێبدرێت.
هەربۆیە مام رەشاد پەنای بۆ ئەم بیرۆکە سادەیە بردووە و بە دانانی تەختە لەسەر عەرەبانەکەی، کارئاسانییەکی گەورەی بۆ تێپەڕاندنی رۆژە سەختەکانی کارکردنی کردووە.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح