سعودیە 23ی 3ی بە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاریکرد
964+
لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە بە فەرمی رایگەیاند، ئەمڕۆش نەیانتوانیوە مانگ ببینن، بەو هۆکارە رۆژی پێنجشەممە، 23.3.2023، یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەمساڵە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لیژنەکەی سعودیە بڵاویکردەوە.
کەمێک لەمەوبەریش، دیوانی وەقفی سونی عێراق هەمان بۆچوونی دەربڕی و بە فەڕمی رایگەیاند، رۆژی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دەبێت.
لە لایەکی دیکە، ناوەندی نێودەوڵەتی گەردوونناسی کە ئۆفیسەکەی لە شاری دوبەیە، رۆژی یەکشەممە ئاماژەی بەوە کرد، کە لە رووی گەردوونیەوە پشتڕاستیان کردووەتەوە تاوەکو چوارشەممە، 22.3.2023، مانگ دەرناکەوێت و بەوەش، رۆژی پێنجشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی رەمەزان.