
کەش و هەوا - +964
کەشناسی.. بەفر و باران بەڕێوەیە
964+
فەرمان سادق
کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی بارانبارین و شەپۆڵێکی بەفربارین دەکات.
کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە کاتی نیوەڕۆی ئەمڕۆدا 21.3.2023، باران بە نمە دەبارێت و هەندێک کاتیش هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان بەفرێکی کەم دەبارێت.
هاوکات بۆ سبەی چوارشەممە 22.3.2023، ئاسمان هەورى تەواو دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ نیمچەهەور لەگەڵ بارینى کەمێک نمەباران لە ناوچەکانى رۆژهەڵاتى هەرێم لەکاتەکانى بەیانى.
هاوکات پلەکانی گەرما دوو بۆ چوار پلە دادەبەزێت، بە جۆرێک هەولیر 18 پلەی سیلیزی دەبێت و شارەکانی دیکەش بەمجۆرەیە:
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 17 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 16 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 17 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى