لەنێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستان ونبووە
بوو بە 20 رۆژ “میران” هەر نەدۆزرایەوە؛ باوکی داواکاری هەیە
تیمی رۆژئاوای کوردستان
بوو بو 20 رۆژ، تاوەکو ئێستا ئەو منداڵە نەدۆزراوەتەوە کە لە ناوچەیەکی سنووری نێوان رۆژئاوا و باشووری کوردستان ونبووە و باوکیشی داواکاری هەیە بۆ ئەوەی یارمەتیبدرێن بۆ دۆزینەوەی.
منداڵەکە ناوی میران دێرسیم مەحمود، تەمەن حەوت ساڵانە، رۆژی 18.6.2026 لە دەوروبەری دەروازەی سێمالکا دیارنەماوە و بەقسەی کەسانی نزیک لە منداڵەکە، تووشبووی نەخوشی ئۆتیزمە و لەناکاو لەخێزانەکەی بزربووە و ئەوان گومانیان بۆ ئەوە دەچێت کە کەوتبێتە ناو ئاوەوە.
دەرسیم مەحموود باوکە میران بە 964ی وت، تاوەکو ئێستا لە رۆژیاوای کوردستان وەکو پێویست بەدوای کوڕەکەیدا نەگەڕاون بۆ دۆزینەوەی، بەڵام دەڵێت، تیمەکان لە باسووری کوردستان ماوەی چەند رۆژێک لە دیوی خۆیان بۆی گەڕان بەلام ئێستا ئەوانیش گەڕانەکانیان وەستاندووە.
وتیشی “داوا لە هەردوو حکومەتی هەرێم و عێرا دەکەم پێکەوە هەماهەنگی بکەن بۆ دۆزینەوەی کوڕەکەم”.
پێستر موقەدم جەمال هەسن، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی زاخۆ بە 964 وت، دوای ئەوەی سێ رۆژ داوی رووداوەکە لەلایەن خێزانی ئەو منداڵە داوایان لێکرابوو هاوکاریان بکەن بۆ دۆزینەوەی تیمەکانیان بەرەو روباری دیجلە بەرێکەوتوون، لەو شوێنەی لێ بزربووە تاوەکو دەگاتە بەنداوی موسڵ بەردەوام دەبن لە گەڕان بۆ دۆزینەوەی.
پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن