دوو رۆژە لە لەندەن گفتوگۆ دەکرێ

ریفۆرمی میدیا لە ئارادایە؛ خەتاکەی لە کوێیە باسکراوە

بڵند عەلی – لەندەن

وا دووەم رۆژی، سێیەمین کۆڕبەندی ریفۆرمی نیشتمانی میدیا لە لەندەن رووە تەواو بوونە، کە ئامانج لێی درووستکردنی پردێک بوو لەنێوان توێژەرانی میدیایی کورد لەگەڵ توێژەرە ئینگلیزەکان، ئەوەش بۆ ریفۆرم و چاکسازی لە پەیامی میدیایی و تەکنیکەکانی گەیاندن.

رێکخراوی چاودێریی میدیای کوردی “چمک”، سێیەمین کۆڕبەندی نیشتمانیی خۆی بۆ ڕیفۆرمی میدیایی لە زانکۆی سۆواس (SOAS) لە شاری لەندەن ساز کردووە.

لەوێ 50 توێژەر، ئەکادیمی و رۆژنامەنووسی کورد بەشدارن و چاویان لەوەیە لەگەڵ میدیای نوێ و هاتنی زیرەکی دەستکرد، پلانی جێگرەوە بۆ ساخت هەواڵ و مۆدێلەکانی میدیا و تەکنیکەکانی گەیاندن دابنێن.

پەیامێری 964 لە لەندەن، ژمارەیەک ئەکادیمی و توێژەری دواندووە، لەگەڵ رێکخەری کۆڕبەندەکە لەو بڵاوکراوە ڤیدیۆییە دەتوانن زانیاری ورد و ئامانجی کارەکان زیاتر بزانن.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا